شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەكی بەهێز رووی دا

:: AM:09:02:06/05/2026 ‌
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر، باكوری شارۆچكەی خانەقینی لە نزیك سنووری عێراق- ئێران هەژاندووە، هاووڵاتییان لە باشووری شاری سلێمانی هەستیان پێ‌ كردووە.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاوی كردەوە، شەوی رابردوو بوومەلەرزەكە لە درەنگانی شەودا رووی داوە و ژمارەیەك لە دانیشتووانی ناوچە نزیكەكان و تەنانەت لە بەغدای پایتەختیش هەستیان پێ كردووە، بەتایبەت ئەو كەسانەی لە نهۆمی سەرەوەی باڵەخانە بەرزەكان نیشتەجێن.

ئاماژە بەوەش كراوە، بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی یان مادیی نەبووە، گوڕی بوومەلەرزەكە لە ئاستی "مامناوەند"دایە و لایەنە پێوەندیدارەكان لە چاودێریی وردی دۆخەكەدان بۆ تۆماركردنی هەر پاشلەرزەیەك كە ئەگەری روودانی هەیە.

هاوكات شەوی رابردووو هاووڵاتییان لە كەلار و تەنانەت باشووری شاری سلێمانی هەستیان بە بەهێزی بوومەلەرزە كردووە.


وشە - رامیار جەواد