70%ی هاووڵاتییانی ئێران ئەمساڵ بێ‌ ئینتەرنێت بوون

:: PM:03:42:06/05/2026 ‌
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێتبلۆكس، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران هەزار و 608 سەعای تێپەڕاندووە، 70٪ هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لە ئەمساڵدا كاتەكانیان بەبێ ئینتەرنیت بەسەر بردووە.

ڕێكخراوی نێتبلۆكس كە ڕێكخراوێكی سەربەخۆی نێودەوڵەتییە و چاودێری ئینتەرنێت دەكات، رای گەیاند، ژمارەی پێوانەیی سنوورداركردنی ئینتەرنێت لە ئێران هەزار و 608 سەعاتی تێپەڕاندووە.

باس لەوەیش كراوە كە 70% هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ئێران لە ئەمساڵدا كاتەكانیان بەبێ هێڵی ئینتەرنیت بەسەر بردووە، حكوومەتی ئێران تەنیا ئینتەرنێتی بۆ لایەنگرانی خۆی دابین كردووە كە لەژێر چاودێری چڕی دەسەڵاتدایە.

سنوورداركردنی هێڵی ئینتەرنێت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران جگە لە پچڕانی پێوەندی هاووڵاتییان لەگەڵ سەرچاوەكانی هەواڵ و بنەماڵەكانی دەرەوەی وڵات، چالاكییەكانی بازرگانی ئۆنلاین، خزمەتگووزارییە دیجیتاڵییەكان، پەروەردە و دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە زانستییەكانیشی پەكخستووە.



وشە - وشه‌