قالیباف: بەرپرسانی ئەمەریكا درۆ دەكەن و دانوستاندن شكستی هێناوە

:: AM:09:26:07/05/2026 ‌
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێكدا دەڵێ‌، باوەڕم پێ بكەن پرۆسەكە شكستی هێناوە، بەرپرسانی ئەمەریكا درۆ دەكەن. ئاژانسی تەسنیمی ئێران دەڵێ‌، "مەبەستی قالیباف لە شكستهێنانی دانوستاندنە".

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایار، قالیباف پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "باوەڕم پێ بكەن پرۆسەكە شكستی هێناوە، ئەوەتا ئەوان ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە سەر رێبازە كۆنەكەیان و لە ئەكسیۆس هەواڵی درۆ بڵاو دەكەنەوە". قالیباف بە توانجەوە لە بری ئەكسیۆس "فەكسیۆس" بەكار دەهێنێ‌.

بە بڕوای ئاژانسی تەسنیم ئەو هەواڵانەی كۆشكی سپی لەبارەی دانوستاندن بڵاوی دەكەنەوە، هەموویان درۆن.

رۆژانە لە میدیای ئێران و ئەمەریكا هەواڵی پێچەوانەی لەبارەی دەستپێكردنەوەی دانوستاندنی نێوانیان بڵاو دەكرێنەوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل