ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق كارنامەی حكوومەتەكەی ئاشكرا كرد، كە رادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كردووە بۆ دەنگدان لەسەری لە هەفتەی داهاتوو، لەپاڵ كابینەی حكوومەتەكەی، كارنامەكە لە 14 بڕگە پێك هاتووە.
بڕگەكانی
كارنامەی حكوومەتی نوێی عێراق بابەتەكانی، بەهێزكردنی سەروەریی دەوڵەت و ئاسایشی نیشتمانی و سیاسیەتی دەرەوە و چاكسازیی ئابووری و دارایی و وزە و پیشەسازی و كشتوكاڵ و ئاو و چاكسازیی دامەزراوەیی و رووبەوڕووبوونەوەی گەندەڵی و پەروەردە و فێركردن و خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشكی و تۆڕەكانی پاراستنی كۆمەڵایەتی و رووبەڕووبوونەوەی هەژاری و پێوەندییەكان و تەكنۆلۆجیا و زانیاری و مافی مرۆڤ و ژن و منداڵ و وەرزش و لاوان و كولتوور و گەشتیاری و شوێنەوار دەگرێتەوە.