ترەمپ : رۆژ لە دوای رۆژ لەگەڵ ئێران نزیكتر دەبینەوە

:: PM:09:23:08/05/2026 ‌

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، گفتوگۆكرن بۆ كۆتاهێنان بە ململانێی گەورە لەگەڵ ئێران بەردەوامە و رۆژ لەدوای رۆژ نزیكتر دەبنەوە. سەبارەت بە رووسیا و ئۆكراینایش گوتی، "سێ‌ رۆژ ئاگربەستیان راگەیاندووە".

ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار دۆناڵد ترەمپ رای گەیاند، رووسیا و ئۆكراینا سێ‌ رۆژ ئاگربەستیان راگەیاندووە، سبەی ئاگربەستەكە دەست پێ دەكات و 11ی ئەم مانگەیش بەردەوام دەبێت. ترەمپ گوتیشی، "لەماوەی ئەو سێ‌ رۆژە تەواوی چالاكییە سەربازییەكانی ئەم دوو وڵاتە دەوەستێ و هەزار دیل دەگۆڕنەوە".

ترەمپ سەبارەت بە تەنگژەی ئێرانیش گوتی، "گفتوگۆكردن بۆ كۆتاهێنان بە ململانێی گەورە لەگەڵ ئێران بەردەوامە و رۆژ لەدوای رۆژ نزیكتر دەبینەوە".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل