پۆستێكی تر بە هەسەدە درا

:: PM:09:37:08/05/2026 ‌
لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێوان هەسەدە و حكوومەتی كاتی سووریا پۆستی گوتەبێژی ناوچەی رۆژهەڵاتی سووریا لە وەزارەتی بەرگری سووریا بە هەسەدە درا.

ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار فەرهاد شامی گوتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاشكرای دەكات هەلزوار ئیسماعیل میتانی كە لە هێزەكانی هەسەدەیە، ئەركێكی نوێی پێ سپێردراوە ئەویش بەرپرسی راگەیاندنی سەربازی ناوچەی رۆژهەڵاتی سووریا لە وەزارەتی بەرگریدا.

لە 29ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ هەسەدە و حكوومەتی كاتی سووریا رێككەوتنیان كردووە بۆ یەكخستنی هێزەكانی هەسەدە و خۆڕیێەری رۆژئاوای سووریا لەگەڵ دامەزراوەكانی سووریا، لە وەزارەتی بەرگری سووریا چەندان پۆست بە هەسەدە دراوە و هەروەها بڕیارە چەند هێزێكیش لە رۆژئاوای كوردستان پێكبهێرێت كە سەربە وەزارەتی بەرگری سووریا بن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل