روانگەی سووری ئاشكرای دەكات، حكوومەتی ڕاگوزەری سووریا هەڵمەتێكی گرتنی هاونیشمانیی كوردی لە ڕەقە و سنووری دیمەشق دەست پێ كردووە، "لەگەڵ چەكدارە گیراوەكانیان لای هەسەدە ئاڵوگۆڕیان پێ دەكات".
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە كردووە، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 40 هاونیشمانیی كوردیان گرتووە، لەو گیراوانە ناوی 15 كەسیان لە لیستی ئەو كەسانەدا بوون كە ڕۆژی هەینی ڕابردوو حكوومەتی سووریا لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی گیراوەكان ئازادی كردن.
بەگوتەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ئامانجی حكوومەتی دیمەشق، خۆدزینەوەیە لە ئازادكردنی شەڕڤانە ڕاستەقینەكانی هەسەدە، ئەمەش پێچەوانەی خاڵەكانی ڕێككەوتنە واژووكراوەكانە لەگەڵ هەسەدە.
بەگوتەی ئەو چەكدارانەی پێشتر ئازاد كراون، گرتووخانەكانی حەلەب، حەما، حومس، دێرەزوور، گرێ سپی و ڕەقە، ژمارەیەكی زۆر لە شەڕڤانانی هەسەدەیان تێدایە.