وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن رای گەیاند، لە ناوخۆی بەحرێندا 41 كەسیان گرتووە كە پێوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانن.
ئەمڕۆ شەموو نۆی ئایار،
وەزارەتی ناوخۆی شانشینی بەحرێن ئاشكرای دەكات، لە ناوخۆی بەحرێن 41 كەس گیراون كە رێكخراوێكیان هەیە سەربە سوپای پاسدارانی ئێران و هزری "ویلایەتی فەقیهی ئێرانییە". وەزارەتی ناوخۆی بەحرێن دەشڵێ، "لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە لە كاتی هێرشە پێشێلكارییەكانی ئێران هاوسۆزییان هەبووە".
چەند رۆژێك لەمەوبەر ئیماراتیش رای گەیاند، چەندان كەسی گرتووە سەربە ئێران و لە بەرژەوەندیی ئێران ویستوویانە ئاژاوە لە ئیمارات بنێنەوە.
لە كاتی هێرشەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و لە وەڵامی ئەو هێرشانە، ئێران بە بەردەوام بە مووشەك و درۆن هێرشی دەكردە سەر ئیمارات و بەحرێن و كوێت و قەتەر.