لیوا عەلی عەبدوڵا فەرماندەی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا، راپۆرتێكی بە موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران داوە و باس لە ئامادەیی تەواوی هێزەكانی ئێران دەكات بۆ شەڕ .
ئەمڕۆ یەكشەم 10ی ئایار، میدیای فەرمیی ئێران بڵاوی كردووەتەوە، لیوا عەلی عەبدوڵا راپۆرتێكی بە خامنەیی داوە، تێیدا باس لە ئامادەكاریی تەواوی هێزە ئێرانییەكان دەكرێت بۆ جەنگ، فەرماندەی خاتەمولئەنبیا دەڵێ، "ئێمە بە تەواوی پابەندی بڕیارەكانی رابەری باڵا دەبین تا دوایین ساتی ژیانمان".
وەك دەردەكەوێت دوای تێپەڕبوونی 40 رۆژ بەسەر ئاگربەستی شەڕی ئێران، ئێران پێداچوونەوە بۆ جەنگەكە و توانای هێزەكانی دەكات و هەر ئەمڕۆ سوپای ئێران رای گەیاند، ئەگەر شەڕ جارێكی تر هەڵبگیرسێتەوە، ئەوا هێزەكانی ئێران بە چەكی نوێ ئامادەن و گۆڕەپانی نوێ بۆ شەڕەكە دەكەنەوە.