كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی له زاری سوپاسالاری وڵاته‌كه‌یه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكست بهێنن، دووشه‌م تا پێنجشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه گورزێكی كه‌م، به‌ڵام كه‌مه‌رشكێن له ئێران ده‌وه‌شێنرێ، تا ناچار بكرێ بهێنرێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان و به مه‌رجه‌كانی واشنتن ڕازی ببێت.
ئایال زامیر سوپاسالاری هێزه‌كانی
ئیسرائیل ئاشكرای كرد، سوپای ئیسرائیل له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه، تا ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به جه‌نگ دژی ئێران بكات و چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره ده‌كات.
بۆشاییه‌كان له نێوان واشنتن و تاران گه‌وره و فره‌وانن، به‌ڵام خشته‌ی كاره‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئێسته چڕ و پڕه، له كاتێكی ئه‌و هه‌فته‌یه سه‌رۆك تره‌مپ ده‌چێته چین و له‌گه‌ڵ شی جین پینگ كۆ ده‌بێته‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ به‌ر له دیداری شی، تره‌مپ بیه‌وێ هێرش بكرێته‌وه سه‌ر ئێران.
به گوێره‌ی زانیاری كه‌ناڵ ئای 24ی ئیسرائیلی، ئه‌گه‌ر هێرش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام بدرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئه‌مڕۆ دووشه‌م تا پێنجشه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه ڕوو بدات.
ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه، ئه‌وا كورت و گورچكبڕ ده‌بن و هێنده ئازاربه‌خش ده‌بن، كه ئێران ناچار بكه‌ن بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌یش ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكوو به هاوئاهه‌نگی ته‌واو له نێوان سوپای ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا دێته ئه‌نجامدان.