سەرۆكایەتیی كۆماری كۆریای باشوور، بە توندترین شێوەی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر كەشتییەكی وڵاتەكەی لە ئاوەكانی كەنداو لە هەفتەی هەینی ڕابردوو كرد و دووپاتی كردەوە، لێكۆڵینەوە دەكرێ تا بكەری هێرشەكە دیاری بكرێ، ئەوكات وەڵامی دەدەینەوە.
بەرپرسێكی باڵا لە
سەرۆكایەتیی كۆریای باشوور بۆ ڕۆژنامەوانان ئاشكرای كرد، پسپۆرانی كۆریای باشوور، دەستیان بە پشكنینی سەرەتایی بۆ دۆزینەوەی هێرشبەری سەر كەشتییەكەی لە كەنداو دەست پێ كردووە، ئەو پارچە مووشەكانەی كە لەسەر كەشتییەكە ماونەتەوە، لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێ تا هێرشبەری ڕاستەقینە بدۆزینەوە.
هەفتەی ڕابردوو لەو كاتەی ترەمپ فەرمانی بە سێنتكۆم كرد، ئۆپراسیۆنی ئازادی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز دەست پێ بكەن، كە 15 هەزار سەرباز و 100 فڕۆكەی جەنگی بەشداریان تێدا كرد، ڕۆژێك دوای جێبەجێكردنی لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكاوە پڕۆژەكە بۆ ماوەیەكی كاتی هەڵپەسێردرا. لەوكاتەیشەوە بە مووشەك لە سەرچاوەیەكی نەزانراوەوە هێرش كرایە سەر كەشتییەكی كۆریای باشوور لە ئاوەكانی كەنداو و زیانی مادیی زۆری بە كەشتییەكە گەیاند.
بەرپرسەكەی سەرۆكایەتیی كۆریای باشوور دەڵێ، هێرشەكە بووە هۆی دروستبوونی ئاگر لە ژووری بزوێنەرەكانی كەشتییەكە، دوای ئاشكرابوونی ئەوەی كە كێ هێرشەكەی ئەنجام داوە، كۆریای باشوور بێدەنگ نابێ و وەڵامی هێرشبەرەكە دەداتەوە.