وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند، ئاستی هاوئاهەنگییە تەناهییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی باڵا و هاوبەشییەكی فراوان لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانانی مادەی هۆشبەر، دەرەنجامی ئەو پێوەندییەش، هەڵوەشاندنەوەی چەندان باند و گرووپی مەترسیداری بڵاوكردنەوەی ئەو مادانە بووە لە ناوچە جیاوازەكاندا.
عەباس بهادلی بەرپرسی پێوەندییەكان و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی مادەی هۆشبەر ئاماژەی بەوە كرد، هەوڵەكان تەنیا لە ڕەهەندە تەناهییەكەدا كۆ نەبوونەتەوە، بەڵكو لە ڕووی مرۆیی و كۆمەڵایەتییەوە هەنگاوی گەورە نراوە و تا ئێستە حەوت هەزار و 500 ئالوودەبوو لە سەنتەرەكانی چاكسازی، چارەسەریان وەرگرتووە و چاك بوونەتەوە.
باسی لەوەش كرد، لەناویاندا زیاتر لە هەزار و 700 كەسیان بە تەواوی پرۆسەی شیاندنەوەی كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە، وەك هاووڵاتییەكی تەندروست تێكەڵ بە ژیانی ئاسایی و ناو خێزانەكانیان كراونەتەوە، ئەمەش وەك بەشێك لە ستراتیجی نوێی دەوڵەت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئالوودەبووان وەك قوربانی، نەك تەنیا وەك تاوانبار.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕای گەیاند، ئاستی هاوئاهەنگییە تەناهییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە قۆناغێكی باڵا، هاوبەشییەكی فراوان لە نێوان هەردوولادا هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانانی مادەی هۆشبەر، دەرەنجامی ئەو پێوەندییەش هەڵوەشاندنەوەی چەندان باند و گرووپی مەترسیداری بڵاوكردنەوەی ئەو مادانە بووە لە ناوچە جیاوازەكاندا.