به‌ریتانیا: داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت

:: PM:01:10:12/05/2026 ‌
ئەمڕۆ سێشەم وەزیرێكی حكوومەتی بەریتانیا دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە، داوای لە كیەر ستارمەری سەرۆك وەزیرانی وڵاتیش كرد كە بەهەمانشێوە دەست بكێشێتەوە، بەڵام ستارمەر سوورە لەسەر مانەوەی لە پۆستەكەی.

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا میاتا فانبۆلیە لە نامەیەك كە لە تۆڕی ئێكس بڵاوی كردووەتەوە، ئاراستەی كیەر ستارمەری سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای كردووە و تێیدا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، پێویستە ئەوە بكەن بۆ بەرژەوەندیی وڵات و حزب پێویستە و كاتێكی دیاریكراو دابنێن، بۆ ئەوەی تیمی نوێ شوێنی حكوومەتی ئێستە بگرێتەوە و ئەو گۆڕانكارییانە ئەنجام بدات كە بەڵێن درابوو بهێنرێنە دی.

لە بەرانبەر ئەو داوایە و گوشارەكانی سەر حكوومەت، كیەر ستارمەر لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەزیرانی حكوومەتەكەی لە دوانینگ ستریت گوتی، گەل چاوەڕوانی ئەوەمان لێ دەكات كە بەردەوام بین لە حوكمكردن، ئێمەیش ئەو كارە دەكەین و لەسەر هەموویشمان پێویستە ئەوە بكەین وەك حكوومەت.

ئەو خواستە زۆرەی هەڵوەشانەوەی حكوومەتی ئێستەی بەریتانیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە پارتی پارێزگارانی بەریتانیای پێكهێنەری حكوومەت، لە هەڵبژاردنی لۆكاڵی ئەو وڵاتە شكستێكی گەورەیان هێنا، ئەمەیش متمانەی خەڵكی بە حكوومەت لاواز كرد و سیاسییەكان داوای دەستكێشانەوەی حكوومەتی ئێستەی بەریتانیا دەكەن.


وشە - باز ئه‌حمه‌د