وەزارەتی ناوخۆی كوێت رای گەیاند، چوار كەسی سەربە سوپای پاسداران گرتووە كە بە نایاسایی چوونەتە كوێت و لەگەڵ هێزەكانی كوێت تووشی پێكدادان بوون. بەحرێنیش رای گەیاند، سزای گرتنی تاهەتایی بۆ ژنێك دەركردووە كە سیخوڕی بۆ سوپای پاسداران كردووە.
ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئایار،
وەزارەتی ناوخۆی كوێت رای گەیاند، چوار كەسی سەربە سوپای پاسداران گرتووە كە هەوڵیان داوە بچنە ناو كوێت، لەوێ كردەی دوژمنكاری بكەن. وەزارەتی ناوخۆی كوێت روونی كردووەتەوە، ئەو كەسانە چەكدار بوون و بە بەلەمی راوەماسی هاتوونەتە سنووری كوێت و لەوێ ئاشكرا بوون و لەگەڵ هێزە تەناهییەكانی كوێت تووشی پێكدادان بوون، بۆیە دوو كەسیان رایان كردووە و سەربازێكی كوێتیش بریندار بوو.
هاوكات بەحرێنیش رای گەیاند، سەرۆكی دادگای تاوانە تیرۆریستییەكان، بڕیاری سزای گرتنی تاهەتایی بەسەر ژنە تۆمەتبارێك سەپاندووە كە كاری سیخوڕی بۆ سوپای پاسداران كردووە.
لە ماوەی رابردوودا لە كاتی شەڕی 40 رۆژەی ئیسرائیل و ئەمەریكا لەگەڵ ئێران، بە هەموو شێوەیەك ئێران هەوڵ دەدات باری تەناهیی وڵاتانی كەنداو تێكبدات بە پاساوی بوونی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لەو وڵاتانە.