سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" دووپاتیان كرده‌وه كه ئێسته واشنتن تاوتوێی دانانی ناو بۆ هه‌ر ئۆپراسیۆنێكی نوێ دژی تاران ده‌كات و چیتر جه‌نگ دژی ئێران له ژێر ناوی داستانی تووڕه‌یی به‌رده‌وامی نابێت، بگره له‌بری ئه‌وه‌ی ناوی "ئۆپراسیۆنی چه‌كوشی قورس" ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان بۆ تۆڕی ئێن بی سی نیوزی
ئه‌مه‌ریكی قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن، له ئه‌گه‌ری هه‌ره‌سی ئاگربه‌ست و بڕیاری سه‌رۆك تره‌مپ بۆ به‌رپاكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی ئێران، پنتاگۆن به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كان و بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێكی هێرشی سه‌ربازی ئاماده‌یه و له ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چه‌كوشی قورس به‌رده‌وامی به هه‌ڵمه‌ته‌كانی بدات.
پێشتر حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنی داستانی تووڕه‌یی ڕاگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له حه‌وتی نیسان/ئه‌پریلی ڕابردوو، تا ده‌رفه‌ت بۆ هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بكه‌نه‌وه و به ڕێگه‌ی ئاشتی بگه‌ن به ڕێككه‌وتن.
هه‌ر جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له ڕووی یاساییه‌وه پێویسته له ژێر ناوێكی تر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رێوشوێنه سه‌ربازی و یاساییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كبگرێته‌وه و دژیه‌ك نه‌بێت.