هەواڵگریی سەربازی عێراق ئاشكرای دەكات، "ئەبوبەڕا" تیرۆریستی داعش گیراوە، كە لە 2015 بەرپرسی هێرشەكەی رێكخراوی داعش بوو بۆ سەر كەركووك و چەندان تاوانی تریشی ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 13ی ئایار،
هەواڵگریی سەربازی لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە یەكێك لە ماڵەكانی كەركووك، مەترسیدارترین تیرۆریستیان گرتووە كە چەند ساڵێكە داواكراوە و ئەمەیش لە ئەنجامی بەدواداچوونێكی هەواڵگریی بووە.
هەروەها هەواڵگریی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەبوبەڕا جیا لەوەی یەكێك بووە لەو تیرۆریستانەی كە لە 2015 سەرپەرشتی هێرشەكەی سەر كەركووكی كردووە، چەندان تاوانی تری ئەنجام داوە لەوانە سێ چەكداری حەشدی شەعبی لە ناو بازاڕی حەویجە لە سێدارە داوە، هەروەها بەرپرسە لە كوشتنی موختار و ئەندازیارێك لە كەركووك.