ماڵپەڕێكی ئیسرائیلی ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاوی كردەوە، كۆماری عەرەبی میسر، فڕۆكەی جەنگی جۆری ڕاڤالی ناردووەتە ئیمارات، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئەو وڵاتە لە پەراوێزی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ سەر ئیمارات.
پێگەی "ناتسیف"ی
ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، چاوەڕوان دەكرێ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر سەردانی ئیمارات بكات، فڕۆكە جەنگییەكانی داسو راڤالی سەربە هێزی ئاسمانی میسر كە لە ئیمارات جێگیر كراون، بەسەریان بكاتەوە.
ئاماژەی داوە، ناردنی فڕۆكەی جەنگی لەلایەن میسرەوە بۆ ئیمارات، بەشێكە لەو هەوڵانەی كە ئەبوزەبی بۆ بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی وڵاتەكەی گرتوویەتیەبەر، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی مووشەكی و درۆنی ئێران.
ئەو هەنگاوە میسری لە پشتیوانی سیاسی ئاسایشی كەنداو گۆڕیوە، بۆ بەشداری ڕاستەوخۆی سەربازی تا ئاسایشی وڵاتانی كەنداو بە پارێزراوی بهێڵێتەوە، كە بەلای قاهیرە ئەو ناوچەیە بەشێكە لە ئاسایشی نەتەوەیی.
لەلایەكی ترەوە كەناڵ 12ی ئیسرائیل بڵاوی كردووەتەوە، ناردنی فڕۆكەی جەنگی بۆ ئیمارات، گۆڕانێكی سیاسیی گەورە و ئاشكرای میسرە، دوای ئەوەی وێنەی دوو فڕۆكەوانی میسری و فڕۆكە جەنگییەكانیان لە ئیمارات بڵاو كرانەوە.