دەوڵەتی یاسا: ستەم و ناپاكی لە كاندیدانمان كرا

:: PM:08:01:14/05/2026 ‌

ئەمڕۆ 14ی ئایاری 2026، حكوومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێ درا، دەنگ لەسەر بەشێكی كاندیدانی كابینە و كارنامەی حكوومەتەكەی درا و پەسند كران، هاوكات كێشە و دەمەقاڵێ لەسەر چەند وەزارەتێك دروست بوو و دەنگدان لەسەر كاندیدانیان دوا خرا، وەك یەكەم ناڕەزایی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت ستەم و ناپاكی لە كاندیدانیان كراوە.

لە كابینەی حكوومەتی زەیدی، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و خوێندنی باڵا بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دراوە و هاوپەیمانیەتەكەش كاندیدی بۆ دیاری كردبوو، بەڵام لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بووە ناكۆكی و ئەوان تێپەڕ نەكران، ئیپتسام هیلالی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەردوو بارستەی ئیعمار و تەنمییەی محەمەد شیاع سوودانی و تەقەدومی محەمەد حەلبووسی، نەیانهێشت كاندیدانی دەوڵەتی یاسا بۆ پۆستەكانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا تێپەڕ ببن.

زیاتر گوتی، كاندیدانی دەوڵەتی یاسا بۆ ئەو دوو وەزارتە دووچاری ستەم و ناپاكی لە لایەن هەندێك لە پەرلەمانتارانی ئیعمار و تەنمییە و حزبی تەقەدوم هاتنەوە، بۆیە هاوپەیمانیەتییەكە ناوی كاندیدی نوێ بۆ ئەو دوو وەزارەتە بە عەلی زەیدی دەدات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل