ئەمەریكا گرتنی سەركردەیەكی میلیشیاكانی عێراقی راگەیاند

:: PM:09:35:15/05/2026 ‌
ئەمەریكا رای گەیاند محەمەد باقر سەعدی فەرماندەی گرووپی ئەسحاب یەمینی عێراقی گرتووە كە بە سێیەم ترسناكترین تیرۆریست دادەنرێت لە دوای قاسم سلێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس.

كەناڵی وەن نیوزی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایار نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI ئاشكرای كردووە محەمەد باقر سەعدی گرتووە كە سەركردەی گرووپێكە بە ناوی "ئەسحاب یەمینی عێراقی" گرووپەكە یەكێكە لە میلیشیاكانی عێراق.

بەڵام هیچ زانیارییەكی تر لەسەر كات و چۆنیەتی گرتنەكەی سەعدی ئاشكرا نەكراوە. ئێف بی ئای باسی لەوە كردووە سەعدی بە  زیاتر لە 20 كردەوەی تیرۆریستی تۆمەتبارە 

ئەمەریكا لە ماوەی رابردوودا بە دەیان سەركردەی میلیشیاكانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە و تەنانەت پاداشتی گەورە بۆ دۆزینەوەی هەندێكیان داناوە.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل