بەڕێوەبەری FBI :بە سەرپەرشتی تۆم باراك گەورەترین تیرۆریستمان لە عێراق گرت

:: PM:10:09:15/05/2026 ‌
كاش پاتیل بەڕێوەبەری نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمەریكا رای گەیاند بە هۆی تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری عێراق گەورەترین تیرۆریستیان گرتووە كە ئەویش محەمەد باقر سەعدییە.

ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایار نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمەریكا ئاشكرای كرد كە محەمەد باقر سەعدییان لە عێراق گرتووە، كە یەكێكە لە سەركردەی میلیشیاكانی عێراق و  بە 20 كردەوەی تیرۆریستی تۆمەتبارە. دوای گرتنیشی رەوانەی ئەمەریكا دەكرێتەوە بۆ ئەوەی لەوێ‌ دادگایی بكرێت.

لە پەیامێكدا كاش پاتیل بەڕێوەبەری ئێف بی ئای دەڵێ‌، "سوپای هاوپەیمانانمان لە جیهان دەكەین بە تایبەتی تۆم باراك كە سەرپەرشتی ئەو ئۆپراسیۆنەی كردووە، رۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە سەرخستنی ئۆپراسیۆنەكە و گەڕاندنەوەی بۆ ئەمەریكا". 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل