ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ڕاوێژكاران و یاریده‌ده‌رانی تره‌مپ، پلانێكی نوێیان گه‌یانده ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئێران، بۆ دووباره بۆردمانكردنه‌وه‌ی ئێران و یه‌كێك له بژاره‌كانیش ڕه‌وانه‌كردنی هێزی تایبه‌ته بۆ ناوخۆی ئێران.
به‌رپرسانی
ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و ڕۆژنامه قسه‌یان كردووه و ده‌ڵێن، یاریده‌ده‌رانی تره‌مپ پلانێكی ورد و نوێیان گه‌یاندووه‌ته ده‌ستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره گورزی سه‌ربازی بوه‌شێنرێته ئێران، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی دانوستان به بنبه‌ست گه‌یشتن و هیچ ئومێدێك له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن به ڕێی گفتوگۆ و دانوستان نه‌مێنێت.
ئه‌و به‌رپرسانه باسیان له ورده‌كاری پلانه‌كه كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، یه‌كێك له‌و بژارانه‌ی كه له پلانه‌كه هاتووه، ڕه‌وانه‌كردنی هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناو خاكی ئێران، تا یۆرانیۆمی ئێران به ئامانج بگرن، یانیش ئۆپراسیۆنی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر دوورگه‌ی خارگ ئه‌نجام بده‌ن.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه له به‌شێكی تری پلانه‌كه بژاره‌ی بۆردمانی چڕی بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كان و ژێرخانی ئێران خراوه‌ته‌ڕوو.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پلان و بژارانه خراونه‌ته به‌رده‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندی و بڕیاری له‌سه‌ر هیچ یه‌كێكیان نه‌داوه و ته‌نیا وه‌ك پلانێكی جێگره‌وه‌ی دانوستان و گفتوگۆ لای سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه.