له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "فۆكس نیوز" سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێت، كه ڕاست و دروسته و گه‌رووی هورمز به دڵنیایی ده‌كرێته‌وه و ئێرانیش به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
دۆناڵد
تره‌مپ له میانه‌ی قسه‌كردنی بۆ كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه گوتی، ئێران ئاگه‌داری كردووینه‌ته‌وه، كه ئه‌و توانایه‌ی نییه بگاته یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز كه هه‌یه‌تی، چونكه به‌هۆی بۆردمانه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێرخاكه‌وه، ئێسته له ژێر داروپه‌ردووی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی، یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئه‌و وڵاته نێژراون.
زیاتر گوتی، ئه‌مه كارێكی زۆر باشه، بۆ ڕێگرتن له‌وه‌ی ئێران ئه‌و یۆرانیۆمه بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت، ئه‌مه‌ریكایش توانای هه‌یه كه چاودێری چڕی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك پێی بگات و له‌و ناوچه‌یه نزیك بێته‌وه، پێی ده‌زانێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی تره‌مپ گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌مه‌وێ یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ئاستی به‌رز له ئێران بهێنمه ده‌ره‌وه، چونكه مانه‌وه‌ی له ژێر خاك زۆر باش نییه و دواجار ده‌توانن ده‌ریبهێننه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه پێشتر تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه له‌گه‌ڵ شی جین پینگی سه‌رۆكی چینیش هاوڕان كه گه‌رووی هورمز دووباره به ڕووی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان بكرێته‌وه.