شەرق ئەوسەت: ئەمەریكا ڤیتۆی لەسەر شەش لایەنی عێراقی هەیە

:: PM:04:54:16/05/2026 ‌
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاشكرای دەكات ئەمەریكا پەیامی بە عێراق داوە و ڤیتۆی لەسەر شەش لایەن هەیە، كە نابێت بە هیچ شێوەیەك بەشداری لە حكوومەتی نوێ بكەن.

ئەمڕۆ شەموو 16ی ئایار، رۆژنامەی شەرق ئەوسەت ئاشكرای دەكات ئەمەریكا ڤیتۆی بە لایەنە عێراقییەكان داوە و دووپاتی كردووەتەوە، نابێت شەش لایەن كە میلیشیایان هەیە بەشداری لە حكوومەت بكەن، رۆژنامەكە ناوی ئەو لایەنانە ئاشكرا ناكات؛ بەڵام دووپاتی ئەوە دەكرێتەوە ئەو لایەنانەن كە باڵی سیاسی و چەكدارییان هەیە.

هەمان رۆژنامە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، وەك رابردوو میلیشیاكان یەك هەڵوێستیان نییە و هەندێكیان پێیانوایە بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریكا وەك پێشتر نەماوە و ئەركێكی قووڕسە.

بەگوێرەی زانیاریی فەرمیی عێراقی، ئەمڕۆ ژەنەڕاڵ پەترایۆس فەرماندەی پێشووی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، گەیشتووەتە بەغدا و ئەركی سەرەكی ئەوەیە میلیشیاكان لە دەسەڵاتی عێراق دوور بخاتەوە.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل