سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی عێراق نكۆڵی لە بوونی بنكەیەكی سەربازی و فڕۆكەوانیی ئیسرائیل دەكەن، كەچی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكا دەڵێ، "ئیسرائیل دوو بنكەی هەیە و لە 2024وە دروستی كردوون".
ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئایار، رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی، هەندێك زانیاریی تری لەسەر بوونی بنكەی سەربازیی ئیسرائیلی لە عێراق بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، دوو بنكەی ئیسرائیلی لە عێراقدا هەن بۆ پاڵپشتی ئاسمانی و دابینكردنی سووتەمەنی و چارەسەری بەكار هاتوون.
عێراق نكۆڵی لەوە دەكات هیچ بنكەیەك هەبێت، پێشتر رۆژنامەی وۆڵ ستریت جوڕناڵ ئاشكرای كرد كە بنكەیەكی ئاسمانیی ئیسرائیلی لە بیابانی نەخیب هەبووە، كەچی ئێستە نیویۆرك تایمز دەڵێ، "دوو بنكەیە و لەلایەن ئیسرائیلەوە لە 2024 وە دروست كراون".
هەمان رۆژنامە دەڵێ، "ئەمەریكا عێراقی ناچار كردووە رادارەكان بەكار نەهێنێت".