ئێران بەرانبەر هەڕەشە توندەکەی ترەمپ: پاشەکشە ناکەین و دانوستان مەرجدارە

:: PM:11:20:17/05/2026 ‌

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی وەڵامی هۆشدارییە توندەکەی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە و ڕای دەگەیەنێت، کە لەژێر فشاردا پاشەکشە ناکەن و هەر دانوستانێکیش تەنیا بە مەرجی ڕەزامەندیی ڕێبەری نوێی وڵاتەکە، بەڕێوە دەچێت.

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە سوپای پاسداران حاجی سادقی، وەڵامی پەیامە بەپەلەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە، ئەمەیش دوای ئەوە هات کە ترەمپ لە پلاتفۆرمی "ترووس سۆشیال" هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کردبوو و نووسیبووی ''کات خەریکە دەوەستێت، بە خێرایی بجوڵێن ئەگەرنا هیچ شتێکتان لێ نامێنێتەوە''.

لە وەڵامی پەیامە توندەدا حاجی سادقی ڕای گەیاند، کۆماری ئیسلامی ملکەچی هیچ جۆرە هەڕەشەیەک نابێت. هەروەها ئاماژەی بەوەیش کرد کە پرۆسەی دانوستانەکان لەمەودوا تەنیا بە مەرجی ڕەزامەندیی ڕاستەوخۆی موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، بەڕێوە دەچن.


وشە - پێشەنگ مەحموود