سه‌رچاوه‌یه‌ك به ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاندووه، كه هێرشه‌كانی داهاتوو بۆ سه‌ر ئێران به هاوبه‌شی له نێوان سوپای ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌درێ، ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی بدات و فه‌رمان به دووباره ده‌ستكردنه‌وه به هێرش بۆ سه‌ر ئێران بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی
ئیسرائیلی به ده‌سته‌ی په‌خشی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، ئیسرائیل ئامانجه‌كانی له ئێران دیارییكردووه و ژێرخانی نیشتمانی وزه له‌و وڵاته به ئامانج ده‌گرێ و بۆردمانی ده‌كات.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه له‌لایه‌ن سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كه له كاتێكدایه شه‌وی ڕابردوویش هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ته‌له‌فۆن ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌عات گفتوگۆیان كرد و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكه‌یشیان ده‌ستكردنه‌وه بوو به هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه‌و كه له ناوخۆی ئیسرائیل ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ده‌ستكردنه‌وه به هێرشه‌كان كراوه و چاوه‌ڕوانی بڕیاری كۆتایین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.
ڕۆژی 28ی شوبات/فێبرایه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌ستیان به بۆردمانی ئێران كرد و تا حه‌وتی نیسان/ئه‌پریل جه‌نگ له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامی هه‌بوو و شه‌وی حه‌وت له‌سه‌ر هه‌شتی نیسان/ئه‌پریل ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یه‌نراو و تا ئێسته‌یش ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌هۆی سازشنه‌كردنی ئێران بۆ داواكانی ئه‌مه‌ریكا زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له داهاتوویه‌كی نزیك دووباره ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆردمانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌نه‌وه.