عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا خالید شوانی وەزیری داد، بە وەكالەت وەزارەتی كار بەڕێوە ببات. فالح ساریش جگە لە ئەركەكەی خۆی كە وەزیری داراییە، بە وەكالەت وەزارەتی پلاندانان بەڕێوە ببات.
ئەمڕۆ دووشەم 18ی ئایار،
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا دوو پۆست بە وەكالەت بەڕێوە ببرێن، ئەمەیش یەكەم بڕیاری بەڕێوەبردن بە وەكالەت دەبێت.
لە بڕیارە نوێیەكەدا هاتووە خالید شوانی وەزیری داد، وەزارەتی كار بەڕێوە دەبات، هەروەها فالح ساری وەزیری دارایی، وەزارەتی پلاندانان بەڕێوە دەبات.
رۆژی پێنجشەمی رابردوو، متمانە بە حكوومەتی عەلی زەیدی درا، بەڵام كابینەكەی تەواو نییە و 14 وەزیری داناوە.