لەوكاتەی جارێكی لە بەشێك لە میدیاكان دەهۆڵی شەڕی ئێران دەكوترێت، راپۆرتەكان باسی ئامادەسازیی هەریەك لە ئیسرائیل و ئەمەریكا و ئێران بۆ گەڕێكی تری شەڕ دەكەن، سەرچاوەیەكی نزیك لە شاندی دانوستانكاری ئێران ئاشكرای كرد كە ئەمەریكا لە دوایین پێشنیازی بە لاربردنی سزا نەوتییەكانی سەر ئێران لە ماوەی دانوستانەكان رازی بووە.
سەرچاوەكە بە ئاژانسی
"تەسنیم"ی ئێرانی گوتووە، تا ئێستە تاران سوورە لەسەر لابردنی تەواوی سزاكانی سەری، ئەوەش لە چوارچێوەی دانوستانەكانی لە نێوان هەردوولا هەیە، روونی كردەوە، هەروەها واشنتن ئەوەی خستووەتە روو كە لە كاتی دانوستانەكان سزاكانی نووسینگەی چاودێریكردنی حیسابات و موڵكوماڵی بیانییەكان لە ئەمەریكا لادەبات.
ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ دووشەم ئاژانسەكە دووپاتی كردەوە كە تاران لە رێگەی پاكستانەوە رەشنووسێكی تری دانوستانەكانی پێكهاتوو لە 14 بڕگە پێشكەشی ئەمەریكا كردووە، كە سەرنج دەخاتە سەر دانوستانەكان و دروستكردنی متمانە لە لایەن ئەمەریكاوە، لەوكاتەی سەرچاوەیەكی پاكستانی ئاشكرای كرد كە دوێنێ پێشنیازێكی نوێی ئێرانیان داوەتە ئەمەریكا و ئێستە هەردوو وڵات لە گۆڕینی مەرجەكانیان بەردەوامن.
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی دووپاتی كردەوە كە لەوكاتەی تاران سوورە لەسەر لابردنی هەموو سزاكانی سەری، واشنتن لە دوایین پێشنیازدا بە لابردنی سزا نەوتییەكانی سەر ئێران لە كاتی دانوستانەكان رازی بووە.