عەلی زەیدی سەردانی هەولێر دەكات

:: PM:07:30:18/05/2026 ‌


بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە نیازە لە ماوەی ئەم هەفتەیە سەردانێكی فەرمی بۆ هەولێر پایەتەختی هەرێمی كوردستان ساز بكات، ئەو باسی چەند پرسێكی گرنگ سەبارەت بە تەواوكردنی كابینە حكوومەتییەكەی و دۆسیە هاوبەشەكانی هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و هەرێم دەكات.

بەپێی سەرچاوەكان، لە سەردانەكەی بۆ هەولێر، زەیدی چەند دۆسیەیەك باس دەكات، لەوانە تەواوكردنی كابینەی حكوومەتەكەی و پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و تاوتوێكردنی چەند دۆسیەیەكی هاوبەش لە نێوان حكوومەتەكەی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

سەبارەت بە وادەی سەردانەكە سەرچاوەكان گوتیان، تا ئێستە بە وردی رۆژی سەردانەكە دیاری نەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ماوەی ئەم هەفتەیە ساز بكرێت، ئەوە ئەگەر گۆڕانكاری یان كێشەی تەكنیكی بۆ سەردانەكە دروست نەبێت.   






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل