ئیلهام ئەحمەد هەموو ئەو هەواڵانەی میدیای توركیی بەدرۆ خستەوە كە باس لە كۆبوونەوەی ئەوان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەن.
میدیای توركیا هەفتەیەكە بەچڕی هەواڵی كۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ ئۆجەلان بڵاو دەكەنەوە، گوایە ئەو دوو بەرپرسەی رۆژئاوای كوردستان سەردانی توركیایان كردووە.
لەمبارەیەوە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوە دەدات، ئەو هەواڵانەی باس لە دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەن دوورن لە ڕاستی و هیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجام نەدراوە.
ئیلهام تەنانەت باسی لەوەش كردووە، هیچ ئەگەرێك یان ئامادەكارییەك بۆ ئەنجامدانی دیداری لەو شێوەیە لە ئارادا نییە. داوا دەكات خەڵك بڕوا بەم جۆرە پڕوپاگەندە بێ بنەمایانە لەم كاتەدا نەكەن.