میدیایه‌كی ئێرانی له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، كه له ڕێی پاكستان بۆچوون و پێشنیازێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته تاران و ئێسته‌یش به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته خه‌ریكی تاوتوێكردنی پێشنیازه‌كه‌ن و له داهاتوویه‌كی نزیك وه‌ڵامی واشنتن ده‌ده‌ن.
كه‌ناڵی نور نیوزی ئێرانی له زاری ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی
ئێران بڵاوی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، بۆچوون و پێشنیازێكی ئه‌مه‌ریكامان پێگه‌یشت و ده‌ستمان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری و تاوتوێكردنی.
به‌قائی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، پاكستان به‌رده‌وامه له ئاڵوگۆڕكردنی په‌یام و بۆچوونه‌كان له نێوان واشنتن و تاران، چه‌ندان په‌یام هاتن و چوون و بۆچوونی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێشنیازه 14 خاڵییه‌كه‌ی ئێران له نێوان هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕكراون.
دوای گه‌یشتنی په‌یامێكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئێران له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر خاڵه‌كانی نێو په‌یامه‌كه بخاته ڕوو، ئه‌گه‌ر بێ كێشه خاڵه‌كانی نێو پێشنیازه‌كه قبووڵ بكات، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گه‌ڕێكی تری دانوستان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ئه‌نجام بدرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ری دووباره هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگ به‌هێزتر ده‌بێت.