سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوی كرده‌وه، كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه و پێشوازی له درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نێوان واشنتن و تاران كردووه و دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، كه ده‌توانرێ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی
توركیا هاتووه، سه‌رۆكۆماری توركیا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه‌مان كه ململانێی زۆری تێدا دروست بووه، پێشڤه‌چوونێكی ئه‌رێنییه و ده‌كرێ سه‌رجه‌م كێشه و خاڵه ناكۆكه‌كانیش به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌ردۆغان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایشی بۆ سووریا به ده‌سكه‌وتێكی گرنگ بۆ ناوچه‌كه هه‌ژمار كرد و به پێویستیشیزانی كه هه‌نگاو بۆ هه‌ره‌سهێنانی دۆخی لبنان بگیرێته‌به‌ر، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕ له نێوان گرووپی حزبوڵای لبنانی و ئیسرائیل.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌ردۆغان زانیاری له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیداری لووتكه‌ی ناتۆ به تره‌مپ گه‌یاند، كه بڕیاره له ته‌مووز/یۆلیۆی ئه‌مساڵ له ئه‌نكه‌ره ئه‌نجام بدرێ و دووپاتی كرده‌وه كه به وردی كار ده‌كه‌ن، تا دیداری لووتكه‌كه له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت.
هه‌ردوو سه‌رۆك باسیان له پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد، له‌میانه‌ی گفتوگۆكه‌یشدا تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی زۆر باشم له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام دا و گوتی، ئایا باش نییه پێوه‌ندی به‌هێزت له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌هێز هه‌بێت، ئه‌و پیاوێكی به‌هێزه و پێوه‌ندییه‌كی هێنده باشم له‌گه‌ڵی هه‌یه، كه هیچ كه‌سی تر نییه‌تی.