زەیدی سامانی خۆی ئاشكرا دەكات

:: PM:01:54:21/05/2026 ‌
نووسینگەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاند، زەیدی بۆ دەستەی دەستپاكی سەروەت و سامانەكەی خۆی ئاشكرا كردووە و دووپاتیشی كردووەتەوە، دەبێت هەموو ئەندامانی كابینەكەی ئەو كارە بكەن. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، عەلی زەیدی ئەمڕۆ ئەستۆپاكی خۆی بە سەرۆكی دەستەی دەسپاكی عێراق داوە. دووپاتیشی كردووەتەوە كە دەبێت ئەندامانی كابینەكە پەلە بكەن و سامانی خۆیان ئاشكرا بكەن.

رۆژی پێنجشەمی رابردوو لە پەرلەمانی عێراقدا، متمانە بە حكوومەتی زەیدی درا و سەرەتای ئەم هەفتەیە دەستبەكار بوو، لە یەكەم كۆبوونەوەدا داوای لە وەزیرەكانی كرد، ئەستۆپاكی بكەن و لە ماوەی هەفتەیەك بۆ دەستەی دەستپاكی سامانی خۆیان ئاشكرا بكەن.

لە رەگەیەنراوەكەی ئەمڕۆدا دووپاتی ئەوە كراوەتەوە، زەیدی یەكەم كەس بووە لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەستۆپاكی بكات.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل