دامەزراوە ئەمەریكییەكان گومان لە توانای حكوومەتی نوێی عێراق دەكەن

:: PM:04:24:21/05/2026 ‌
دامەزراوە ئەمەریكییەكان گومان لە توانای حكوومەتی نوێی عێراق دەكەن، لەوەی بتوانێ‌ لە هەژموونی ئێران دوور بكەوێتەوە و دەڵێن، "رابردووی هەندێك لە وەزیرەكان ئاماژەیە كە چاوەڕوانی چاكەیان لێ ناكرێت".

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار كەناڵی عەرەبی 21 كە ماڵپەڕێكی ئیماراتییە باس لەوە دەكات، چەندان دامەزراوەی ئەمەریكی پێیانوایە حكوومەتی عێراق ناتوانێ‌ پابەندی ئەو بەڵێنانە بێت كە بۆ دووركەوتنەوە لە هەژموونی ئێران و باشتركردنی دەسەڵاتی عێراق داویەتی. 

دامەزراوەكانیش بریتین لە "دامەزراوەی بەرگری لە دیموكراسی" و "كۆڕبەندی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست" و "پەیمانگەی ئەمەریكی" ئەوان چەند خاڵێك دەخەنەڕوو كە پێیانوایە ئاماژەن بۆ سەرنەكەوتنی حكوومەتی نوێ، لەوانە حكوومەت بە تەواوی متمانەی پێنەدراوە و وەزارەتی بەرگری و ناوخۆیی لەگەڵ نییە، هەروەها هەندێك پۆست بە كەسانێك دراون كە پاشخانێكی وەهایان هەیە پێشبینی چاكەیان لێ ناكرێت.

جیا لەمەیش بە گوشاری ئێران پێكهاتووە بەر لە پێكهاتنی ئەو حكوومەتە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران دوو جار سەردانی عێراق كردووە. كەسانێك كراونەتە وەزیر كە نزیكن لە ئێران لەوانە مستەفا سەنەد كە كەسێكی نزیكە لە قائانی. 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل