لە ماوەی رابردوو و سەرەڕای ئاگربەستی شەڕی ئێران، میلیشیاكان لە خاكی عێراقەوە بە درۆن هێرشیان كردە سەر سعوودیە و ئیمارات، ئەو هێرشانە بە توندی لە لایەن ریاز و ئەبو زەبی سەركۆنە كران و داوایان لە عێراق كرد رێگری لە میلیشیاكان بكات، حكوومەتی عێراق بۆ رێگرتن لە پەرەسەندنی دۆخەكە، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دا.
ئەمڕۆ پێنجشەم
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە سەركۆنەی ئەو هێرشە تاوانكارییانە دەكات كە كرایە سەر سعوودیە و ئیمارات، ئەو لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس داوای ئاشكراكردنی وردەكاریی هێرشەكەی كرد و دووپاتی كردەوە كە لە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ویزاریی ئاسایشی نیشتمانی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوەی لە هێرشەكان پێك هێناوە.
روونی كردەوە، گرنگە لێكۆڵینەوەكان بە هاوبەشی بن لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە بە مەبەستی ئاگەداربوون لە هەموو بەڵگەكان و سەلماندنی ئەنجامدانی هێرشەكان لە خاكی عێراقەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی رێوشوێنی پێویستی تەناهی و یاسایی بەرانبەر بە تێوەگلاوان، سەرۆك وەزیرانی عێراق جارێكی تر رەتی كردەوە خاكی عێراق و ئاسمانەكەی بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی ناوچەكە بەكاربهێنرێت.