تەقینەوەیەكی گەورە لە هەنگاریا رووی دا

:: PM:09:01:22/05/2026 ‌
تەقینەوەیەكی گەورە لە كارگەیەكی پترۆكیمایی سەر بە كۆمپانیای نەوت و گازی هەنگاریا رووی دا، كە دەكەوێتە شاری تیساجڤارۆش لە رۆژهەڵاتی وڵاتەكە و چەندان كەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایار تەقینەوەیەكی گەورە لە كارگەیەكی پترۆكیمیایی سەربە كۆمپانیای نەوت و گازی هەنگاریا رووی دا، تا ئێستە هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە و بەڵام بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان كەسێك گیانی لە دەست داوە و چەندان كەسیش بریندارن.

خاوەندارێتی لە شاری تیساجڤارۆشە لە رۆژهەڵاتی هەنگاریا و سەر بە كۆمپانیای مۆڵە "MOL"  كە تایبەتە بە نەوت و گاز.هەنگاریا وڵاتێكی ئەوروپییە شاری تیساجڤارۆش بە كۆنترین شارە پیشەسازییەكانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل