ئەكسیۆس: دانوستاندن ماندووكەرە و ترەمپ پێشنیاری كردووە دوا زەبر لە ئێران بدرێت

:: PM:10:30:22/05/2026 ‌
ئاژانسی ئەكسیۆسی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە دانوستاندن زۆر ماندووكەرە و هیچ پێشكەوتنێكی گەورەی تێدا بەدی نەكراوە ،بۆیە دۆناڵد ترەمپ هەست بە نائومێدی دەكات و پێشنیاری كردووە دوا زەبر لە ئێران بدرێت و سەركەوتن رابگەینرێت.

ئەمڕۆ هەینی 22ی ئایار ئاژانسی ئەكسیۆس زانیاری ئەوەی دەست كەوتووە كە سەرۆكی ئەمەریكا هەست بە نائومێد دەكات. بەرپرسێكی ئەمەریكی بە ئاژانسەكەی راگەیاندووە، "دانوستاندن زۆر ماندووكەرە، رۆژنامە رەشنووس دێت و دەڕوا، هیچ پێشكەوتنێكی گەورە نییە".

ئەو بەرپرسە باس لە هەڵوێستی ترەمپ دەكات و دەڵێ‌، "سەرۆكی ئەمەریكا لەم چەند رۆژەی رابردوودا هەست بە نائومێدی دەكات بۆیە پێشنیاری جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی كردووە كە گەورە بێت و دوا زەبر بێت ئینجا سەركەوتن رابگەینرێت و كۆتایی بە جەنگەكە بێت".

لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسانی پاكستان بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئێران و ئەمەریكا بە رێككەوتن بگەن، بەڵام وەك ئەمڕۆ ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتی، "پێشكەوتنێكی كەم لە دانوستاندن بە دی هاتووە".



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل