شاندی ناتۆ دەگەڕێتەوە بەغدا

:: PM:10:48:22/05/2026 ‌
دوای بڕیاری گەڕانەوەی ئەمەریكییەكان بۆ بەغدا، شاندی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسیش "ناتۆ" بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بەغدا بەڵام شێوە و قەبارەی شاندەكە دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ هەینی  22ی ئایار ژەنەڕاڵ كریستۆف هینتزی فەرماندەی پێشووی شاندی ناتۆ لە عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای دەكات هاوپەیمانی ناتۆ بڕیاری داوە لە چەند مانگی داهاتوودا شاندەكەی بۆ بەغدا بگێڕێتەوە، كە پێشتر بە هۆی شەڕی ئێران و هێرشە بەردەوامەكانی میلیشیاكانی عێراق بە تەواوی شاندەكە بەرەو ئیتاڵیا كشابووەوە.

ژەنەڕاڵ هینتزی باسی لەوە كرد ناتۆ تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات بەڵام پێداگریی دەكات لەسەر گەڕانەوە و بڕیاری گەڕانەوەی داوە. ئاماژە بۆ ئەوەیش دەكات ناتۆ شێوە و قەبارەی شاندەكەی دەگۆڕێت و لەوانەیە بە شێوەیەكی بچووكتر بگەڕێتەوە بەغدا.

هەفتەی رابردوو ئەمەریكییەكانیش بڕیاریان دا بگەڕێنەوە بەغدا و دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.

لە ساڵی 2018 وە لەسەر داوای حكوومەتی عێراق شاندێكی ناتۆ لە بەغدایە بەڵام ئەركی جەنگاوەری نییە و زیاتر كاری راوێژ و مەشق بۆ هێزە عێراقییەكان دەكەن.



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل