پێشبینی دەكرێت سبەی ئێران و ئەمەریكا رێككەوتن رابگەیەنن

:: PM:09:44:23/05/2026 ‌

هەوڵەكانی پاكستان بۆ رێگرتن لە دروستبوونەوەی شەڕ و گەیشتنی ئێران و ئەمەركیا بە رێككەوتن بۆ وەستانی شەڕ و دەست پێكردنەوەی دانوستانەكان بەردەوامە، رۆژنامەیەك ئاماژە دەكات كە ئەمەریكا و ئێران خۆیان بۆ راگەیاندنی رێككەوتنی كۆتایی بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ لە تەواوی بەرەكان لە نیوەڕۆی سبەی یەكشەم ئامادە دەكەن.

رۆژنامەی "واشنتن تایمز"ی ئەمەریكی ئاماژە دەكات كە دوای گەیشتنی گەورە دانوستانكارانی هەردوولا بۆ رێككەوتن لەسەر رەشنووسی رێككەوتنێكی نوێ ئەمڕۆ شەموو، بڕیارە ئەوان لە ماوەی 24 سەعات رێككەوتنی كۆتایی رابگەیەنن، ئەوە لە حاڵەتی رەزامەندیی كۆتایی سەركردایەتیی هەردوو وڵات.

وەك رۆژنامەكە گوتی، گەورە دانوستانكارانی هەردوو وڵات لەسەر رەشنووسی رێككەوتنی نوێ لە نێوانیان رازی بوونە، بەر لە رەوانەكردنی بۆ سەرۆكی ئەمەریكا و سەركردایەتیی ئێران بۆ رەزامەندیدان، لە هەنگاوێك رێگە بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ و دەست پێكردنی دانوستانەكان خۆش دەكات.

ئەمڕۆ شەموو رۆژنامەی "فاینانشیەڵ تایمز"ی ئەمەریكی لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگەداری لە دانوستانەكان گواستەوە، ئەوان پێشبینی دەكەن كە لە گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریكا و ئێران بۆ ماوەی 60 رۆژ نزیك بوونەتەوە، جیا لە دانانی چوارچێوەیەك بۆ دانوستان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران.

راپۆرتی رۆژنامەكە ئاماژە دەكات، رێككەوتنەكە كرانەوەی بە هەنگاوی گەرووی هورمز و گفتوگۆكردن لەبارەی سووككردن و گواستەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران و چەند هەنگاوێكی واشنتن بۆ سووككردنی گەماری دەریایی سەر بەندەرەكانی ئێران و سووككردنی سزاكانی سەر تاران لەخۆ دەگرێت، ئەوە لەوكاتەی ئەمڕۆ ئێران رای گەیاند كە چوارچێوەی ناوەندگیرییەكانی پاكستان، لەگەڵ ئەمەریكا لەسەر رێككەوتنێكی 14 خاڵی بۆ كۆتاهێنان بە شەڕ نزیك بوونەتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل