ماڵپه‌ڕێكی ئه‌مه‌ریكی زانیاری نێو پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه فره‌وانه‌كه‌ی تره‌مپ و سه‌رانی عه‌ره‌ب و توركیا و پاكستان له ئێواره‌ی شه‌مووی ڕابردوو بڵاو كرده‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی و مسوڵمانان كردووه كه بێنه نێو ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام و پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه و ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن.
پێگه‌ی ئه‌كسیۆسی
ئه‌مه‌ریكی له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه هاوبه‌شه‌ی تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی سعوودیه و ئیمارات و قه‌ته‌ر و پاكستان و توركیا و میسر و ئوردن و به‌حرێن جیا له باسكردنی ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و كۆتاییهێنان به ململانێ و گرژییه‌كان. داوایه‌كی تره‌مپیشی تێدا باس كراوه.
به‌رپرسانی ئاگه‌داری ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆكه ده‌ڵێن، تره‌مپ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆسته‌وه و ئه‌جێندایه‌كی فره‌وانتری خسته نێو گفتوگۆكانه‌وه و ئاگه‌داری سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كرده‌وه كه ته‌نیا دوای كۆتایهێنانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌و وڵاتانه ده‌كات كه ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو بكه‌ن و بێنه نێو ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه.
به‌رپرسان دووپاتیان كرده‌وه، كه هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌كانی سعوودیه و قه‌ته‌ر و پاكستان تووشی شۆك بوون له‌باره‌ی ئه‌و داوایه‌ی دۆناڵد تره‌مپه‌وه، چونكه تا ئێسته هیچ پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه.
دوای خسته‌ڕووی ئه‌و داوایه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، هه‌مووان بێده‌نگ بوون و شۆك ببوون، دواتر تره‌مپ قسه‌ی كردووه و گوتویه‌تی، تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆنن؟