سەرۆكی ئەمەریكا رای دەگەیەنێت، تا ئێستە بە پێشنیاری ئێران رازی نیم و تاران لە دۆخێكی خراپی ئابووریدایە و بە چڕی بەدوای رێككەوتندا دەگەڕێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 27ـی ئایار، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، رای گەیاند، ئابووری ئێران بە تەواوی داتەپیوە و دراوەكەیان هیچ بەهایەكی نەماوە، بۆیە ئەوان دەیانویست كات بكوژن و چاوەڕێ بكەن، بەڵام ئێستە تێگەیشتوون كە دۆخەكە گۆڕاوە.
زیاتر گوتی، ئێران نابێت چەكی ئەتۆمی هەبێت، ئەمە تەنیا بۆ ئێمە نییە، بەڵكو بۆ هەموو دنیایە، هەروەها ئەوان زۆر سوورن لەسەر ئەوەی رێككەوتن بكەن، بەڵام تا ئێستە ئێمە بەو پێشنیازانە رازی نین.
باسی لەوەشكرد، یان دەگەینە ئەنجامێكی باش یان ناچار دەبین كارەكە تەواو بكەین، هەروەها هێزی دەریایی ئێران بە تەواوی لەناو چووە و چیتر بوونیان نییە.
روونی كردەوە، لە چوارچێوەی دانوستانەكان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیچ ئاسانكارییەك لە لادانی گەمارۆكان بۆ ئێران ناكرێت تەنیا لە بەرانبەر دەستبەرداربوون لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستی باڵا.