سەرۆكی پێشووی یەمەن كۆچی دوایی كرد

:: PM:01:42:28/05/2026 ‌
عەبد رەبۆ هادی مەنسوور سەرۆكی پێشووی یەمەن لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە ریازی پایتەختی سعوودیە كۆچی دوایی كرد. مەنسوور لە ئاژاوەترین قۆناغی وڵاتەكەی سەرۆك بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 28ی ئایار، میدیای عەرەبی ئاشكرای دەكات، عەبد رەبۆ مەسنوور هادی سەرۆكی پێشووی یەمەن، لە تەمەنی 81 ساڵیدا لە ریازی پایتەختی سعوودیە كۆچی دوایی كرد.

هادی لە سەخترین و پڕ ئاژاوەترین قۆناغدا سەرۆكی وڵاتەكەی بوو، دوای عەلی عەبدوڵا ساڵح بە دووەم سەرۆكی كۆماری یەمەن دادەنرێت.

ئەو لە ساڵی 1945 لە دایك بووە، لە ساڵی 1966 لە بەریتانیا ئەكادیمیای سەربازیی تەواو كردووە و دواتر لە میسر ماستەری لە زانستە سەربازییەكان وەرگرتووە. ماوەیەكی زۆر جێگری عەلی عەبدوڵا ساڵح بوو، دواتر لە 2012 بوو بە سەرۆكی یەمەن و ئینجا دوای سەپاندنی دەسەڵاتی حووسییەكان بەسەر سەنعای پایتەخت، رووی كردە عەدەن. 

لە 2022دا لەلایەن ئەنجوومەنی سیاسی بۆ قۆناغی گواستنەوە، دەسەڵاتەكەی لێ سەنرایەوە و لە ریاز نیشتەجێ بوو.


وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل