بەهۆی قوربانیكردنەوە لە یەكەم ڕۆژی جەژندا لە باكووری كوردستان و توركیا، 13 هەزار و 513 كەس برینداربوون.
كەمال مەمیشئۆغڵو وەزیری تەندروستیی توركیا ڕای گەیاند، تەنیا لە یەكەم ڕۆژی جەژندا، 13 هەزار و 513 كەس لە كاتی قوربانیكردندا، برینداربوون و لە نەخۆشخانەكاندا چارەسەر كراون.
پزیسكانی نەخۆشخانەكان دەڵێن، بەشی زۆری بریندارەكان نەهێنراونەتە نەخۆشخانە بۆیە بەڵدنیاییەوە رێژەكە زۆر لەوە زیاترە كە وەزارەت رای گەیاندووە.
ساڵانە لەكاتی قوربانی وڵاتانی موسڵمان هەزاران كەس بریندار دەبن، بەشێكیش لە گرتەڤیدیۆیانە بڵاو دەبنەوە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پڕدەبن لە هەڵهاتنی ئاژەڵ لەدەست قەسابەكان.