سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی فۆكس نیوز گوتی، هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت، ئه‌وا هێلی سوور و جیاكه‌ره‌وه ده‌بێ و دووباره هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێ ده‌كه‌ینه‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا گوتی، هێلی سووری ئێمه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ڕێككه‌وتنێك خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه نه‌كات، ئه‌وا له كۆتاییدا خۆم تاوتوێی دۆخه‌كه ده‌كه‌م و ده‌بینن چی ڕوو ده‌دات، ئه‌وان دانوستان ده‌كه‌ن و ئێمه‌یش به‌هه‌مانشێوه، ئێرانییه‌كان دانوستانكاری زۆر باش و شاره‌زان.
زیاتر گوتی، هه‌رچه‌نده ئه‌وان دانوستانكاری باشن، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی زۆری توانای سه‌ربازی ئێران هه‌ژموونی زیاتر له دانوستانه‌كان به ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، به تایبه‌ت له پرسی پێوه‌ست به به‌رنامه‌ی ناوكی ئه‌و وڵاته.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌وان فێڵزانن، به‌ڵام دواجار دۆخه‌كه به ده‌ستی ئێمه‌وه‌یه، چونكه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه تێكمان شكاندوون و هێزی ده‌ریاییان به ته‌واوی تێكشكاوه و هیچ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیان له خزمه‌تی سه‌ربازی نه‌ماوه و هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌یش وێرانكراوه.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه هه‌ردوولا نزیكن له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن و خه‌ریكی تاوتوێكردنی داڕشتنی كۆتایی لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش و گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنن.