سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوا ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ چه‌ند هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێك له‌وانه‌یش ئیسرائیل ڕه‌وانه كرد. ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه، تا ئاگربه‌ست بێ هیچ گرژییه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بێ و بگه‌ن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ چوارشه‌می داهاتوو تیمی حكوومه‌تی
تره‌مپ له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه كۆ ببنه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بده‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌كسیۆس چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تره‌مپ چه‌ند ڕۆژێكی تریشی له دوای چوارشه‌م بوێت، تا بیر له ڕێككه‌وتنه‌كه بكاته‌وه و په‌سه‌ندی بكات.
ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی تره‌مپ ڕه‌وانه‌ی ئیسرائیلی كردووه، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵانه نییه كه پێشتر له میدیاكان له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ڕێككه‌وتنی نێوان واشنتن و تاران بڵاوكرانه‌وه و گرنگترین خاڵه‌كانی بریتییه له كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز له ماوه‌ی 30 ڕۆژ و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران و ئازادكردنی 12 ملیار دۆلاری سڕكراوی ئێران له بانكه‌كانی دنیا و دانوستان كردن له ماوه‌ی 60 ڕۆژ بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ئێران و یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاست به‌رز له‌م وڵاته.
سه‌ره‌ڕای پێشڤه‌چوونی باش له دانوستانه‌كان و نزیكبوونه‌وه له گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام جه‌ی دی ڤانسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، كه ناتوانێ گه‌ره‌نتی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بكات، به‌ڵام گه‌شبینی خۆی به پێشڤه‌چوونه‌كان له دانوستان و گفتوگۆكان ده‌ربڕی.