هەوڵێكی چڕ لە لایەن پاكستان و وڵاتانی ناچەكە بۆ رێگرتن لە دەست پێكردنەوەی شەڕ و ئاساییكردنەوەی دۆخی ناوچەكە هەیە، لەوكاتەی هەواڵەكان باسی نزیكیی واشنتن و تاران لە رێككەوتنێكی سەرەتایی بۆ وەستانی شەڕ دەكەن، وەزیری دەرەوەی پاكستان بۆ دیداری هاوتا ئەمەریكییەكەی لە واشنتنە و سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت متمانە بە ئەمەریكا ناكەن.
ئەمڕۆ هەینی
ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاكستان گەیشتە واشنتن و بڕیارە چاوی بە ماركۆ رۆبیۆ هاوتا ئەمەریكییەكەی بكەوێت، وەزارەتی دەرەوەی پاكستان لە بەیاننامەیەكدا گوتی، بڕیارە ئیسحاق دار چاوی بە رۆبیۆ بكەوێت و باسی چەند پرسێك بكەن، لەوانە دانوستانەكانی ئەمەریكا و ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاش دووپاتی كردەوە كە ئەمڕۆ هەینی رۆبیۆ لە واشنتن چاوی بە ئیسحاق دار دەكەوێت.
لای خۆیەوە ئەمڕۆ هەینی محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و سەرۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران رای گەیاند كە باوەڕ بە گەرەنتییەكانی ئەمەریكا ناكەن، ئەو لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، متمانەمان بە گەرەنتیدان و قسە نییە و تەنیا كردار تاكە پێوەرە، بۆیە هیچ هەنگاوێك پێش هەنگاوی بەرانبەرەكەمان نانێین، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەمەریكا.