لەوكاتەی پاكستان و چەند دەوڵەتێكی تری كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو هەوڵێك بۆ رێگرتن لە دەست پێكردنەوەی شەڕ دەدەن، تا ئێستە ئێران پێداگرە و دەیەوێ دانوستانەكان لەبارەی وەستانی شەڕ لەوەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی جیا بكاتەوە، لەوكاتەی ئەمەریكا دەیەوێت دانوستانەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی نوێ لە رووی كاتەوە سنوودار بێت، وەزیری بەرگریی ئەمەریكا هەڕەشە لە ئێران دەكات.
تا ئێستە ئێران سازش ناكات و دەیەوێ رێككەوتنێكی كاتی بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەست و كردنەوەی گەرووی هورمز و مانەوەی لەژێر كۆنترۆڵی خۆی بەرانبەر بە لابردنی گەمارۆ دەریاییەكەی ئەمەریكا و ئازادكردنی 12 ملیار ۆلار لە پارە بلۆككراوەكانی بكرێت، ئینجا دانوستان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی و پیتاندنی یۆرانیۆم دەست پێ بكات.
لەوكاتەی هەواڵەكان باسی لێكنزیكبوونەوەی ئێران و ئەمەریكا لەبارەی راگەیاندنی رێككەوتنێكی كاتی دەكەن و بابەتەكە وەستاوەتە سەر رەزامەندیی سەرۆكی ئەمەریكا، ئەمڕۆ هەینی
بیت هیگسیس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بە توندی رووی هەڕەشەی لە ئێران كرد و دووپاتی كردەوە كە ئێستە تاران لەبەردەم دوو بژارەدایە، گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی یان رووبەڕووی هێزی سەربازیی ئەمەریكا دەبێتەوە.
روونی كردەوە، ئێران دەتوانێت بە ئاراستەیەكی دروست لە رێگەی رێككەوتن و دانوستان بڕوات، یان رووبەڕووی سەربازانی ئەمەریكی دەبێتەوە.