سەرچاوەیەكی ئێرانی قسەكانی ترەمپ رەت دەكاتەوە

:: PM:07:35:29/05/2026 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە پۆستێك لە ترووس سۆشیال رای گەیاند كە لە ژووری ئۆپراسیۆنەكان كۆبوونەوەیەك بۆ بڕیاردان لەبارەی ئێران ساز دەكات، باسی چەند پرسێكی ناو رێككەوتنی چاوەڕوانكراوی لەگەڵ ئێران كرد، سەرچاوەیەكی ئێرانی قسەكانی ترەمپ رەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ لە دوای قسەكانی ترەمپ، سەرچاوەیەكی ئێرانی قسەكانی ترەمپی لەبارەی بڕگەكانی رێككەوتن بۆ وەستانی شەڕ رەت كردەوە، بە لابردنی گەمارۆی دەریایی بەرانبەر بە كردنەوەی گەرووی هورمز و وەرنەگرتنی رسوومات و نەبوونی بە خاوەنی چەكی ئەتۆمی، كاتێك ئاژانسی "فارس"ی نزیك لە سوپای پاسداران لە سەرچاوەیەكی گواستەوە كە قسەكانی ترەمپ رەت دەكەنەوە كە تێكەڵە لە راستی و قسەی ساختە، هەوڵێكە بۆ وێناكردنی سەركەوتنێكی ساختە.

دووپاتی كردەوە، ئێران دووپاتی كردووەتەوە كە دوای چەند رێوشوێنێكی رێككەوتنلەسەر كراو، دوای لابردنی گەمارۆ دەریاییەكەی ئەمەریكا، ئێران گەرووی هورمز دەكاتەوە، ترەمپ باسی ئەوە دەكات كە ئێران پابەندە بە كردنەوەی گەرووەكە بێ وەرگرتنی رسوومات، كەچی هیچ بڕگەیەك باسی ئەو بابەتەی نەكردووە.

ئاژانسەكە زیاتر گوتی، رێوشوێنەكانی ئێران بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، چاودێریكردنی كەشتییەكان و پشكنینیان و وەرگرتنی رێوشوێنە تەناهییەكان دەگرێتەوە، هیچ بڕگەیەكیش نییە باسی لەناوبردنی مادە ئەتۆمییەكانی ئێران بكات و ئەوە راست نییە، لە رێككەوتنەكە باسی ئەوە كراوە كە راستەوخۆ 12 ملیار دۆلار لە پارەی بلۆككراوی ئێران ئازاد بكرێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل