ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات لە ئەنجامی تەقینەوەی مووشەكێكی بالیستی ئێران بەسەر بنكەیەكی كوێت پێنج سەربازی ئەمەریكا بریندار بوون.
ئەمڕۆ شەموو 30ی ئایار ئاژانسی
بلۆمبێرگی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە، مووشەكێكی بالیستی ئێران ئاراستەی بنكەی عەلی سالم لە باكوری رۆژئاوای كوێت كراوە، بەڵام هێزەكانی كوێت هێرشەكەیان پووچەڵ كردووەتەوە، بۆیە لە ئەنجامی ساچمە و پاشماوەی مووشەكەكە پێنج سەربازی ئەمەریكا كە لە بنكەكە بوون بە سووكی بریندار بوون.
بلۆمبێرگ ئاشكرای دەكات كە مووشەكەكە لە جۆری فاتح 110 بووە.
دوو رۆژ لەمەوبەر سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد لە وەڵامی هێرشێكی ئەمەریكا بۆ سەر بەندەر عەباس، هێرشی كردووەتە سەر بنكەیەكی ئەمەریكا لە ناوچەكە، بەڵام ئەو كات سوپای پاسداران شوێنی بنكەكەی ئاشكرا نەكرد، دواتر كوێت ئاشكرای كرد كە لە لایەن ئێرانەوە هێرشی كراوەتە سەر.