بە تۆمەتی بەشداربوون لە گەندەڵی، عەدنان حەمەد حەموود بەڕێوەبەری كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكوری لە عێراق، لە پارێزگای سەڵاحەدین گیرا.
ئەمڕۆ شەموو 30ی ئایار، بەگوێرەی
نووسراوێك كە لە پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا تەناهییەكانی پێوەندیدار كراوە، تێیدا ئەو دەزگایانە ئاگادار دەكرێنەوە لە گرتنی عەدنان حەمەد حەموود كە بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكور بوو.
نووسراوەكە كە بە مێژووی ئەمڕۆی لەسەرە و ئاراستە كراوە، تێیدا ئەوە روون كراوەتەوە لە ناوچەی ئیسحاقی لە پارێزگای سەڵاحەدین گیراوە.
بەگوێرەی نووسراوێكی تر كە لە سێی ئەم مانگە بڵاو كراوەتەوە، عەدنان حەمەد لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە و لە شوێنی ئەو، قوسەی خەڵەف دانراوە. وەك میدیاكانی عێراقیش دووپاتی دەكەنەوە عەدنان حەمەد لە دۆسیەكانی گەندەڵی تۆمەتبارە.